٢١ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٠١
عێراقچی : بەشی دژواری وتووێژەکان لە ڤیەنا هێشتا ماوە

جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێرانیی بەشداربوو لە دانوستانەکانی ڤیەنا گوتی هێشتا بەشی دژواربی دانوستانەکان ماوە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێرانیی بەشداربوو لە دانوستانەکانی ڤیەنا لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی ئێن ئێچ کەی جەختی کردەوە دانوستانەکانی ڤیەنا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە رێککەوتن نزێک بووەتەوە و دانوستانکاران بڕیاریانداوە لەم دەورەیەدا ، نەک هەر بۆ راوێژی زیاتر بەڵکوو بۆ بڕیاردان کۆتایی بێنن . 

 جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوای خواست دانوستان لە دەورانی حکومەتی ئێستادا کۆتایی بێت و تەنانەت بکەوێتە بواری جێبەجێکران .

 عێراقچی جەختی کردەوە پاراستنی بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر گرنگە .

 ناوبراو لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران گوتی : ئەو زۆر واقع بین و مەنتقیە و هەڵوێستی ئێران تەنانەت دوای گۆڕانی حکومەتیش نایەتەگۆڕان .

342/